وه‌ك ئاوی كانی
به‌سه‌ر دڵمدا دێنه خوارێ
بهپڕشكی هه‌موو دڵۆپهیهكیدا
داستانی خۆشه‌ویستیه‌كی
بهمن ناساند،
وه‌ك نازی مانگه شه‌وێ
به‌سه‌ر چۆڵه كۆسارێ
لهئهگریجهی غه‌می زه‌مانه
هێشتا وورد نه‌بوو بوومه‌وه
كه به‌دیم كرد ڕووكه‌شی نازدارێ
له‌نیگای پڕ حه‌سره‌تیدا
دیاربوو كه كفرێكم لێ واقع بووه‌و
خه‌ریكه ده‌خنكێنم له نێو دڵۆپه ئاوێ
مردن جارێكه‌و مه‌گه‌ر ئه‌و
ڕزگارم كات له چه‌رخی زه‌مانه
نه‌ك به نازو مه‌کر
یان خۆشه‌ویستی بێ واتای
ژێر دار‌و دره‌ختی ئه‌م هه‌نده‌رانه
به‌ڵکو به‌نیگایه‌كی پاكی
پڕ خۆشه‌ویستی قه‌تیس ما‌و
بێ به‌ش له خیانه‌ت و درۆ
كه‌منی سوتاند وه‌ك مۆمێ
بۆ كچه كوردی ئه‌م هه‌نده‌رانه... كچه كورد ژیر ڕهششانغهم و ئازاری ئه‌م زه‌مانه